پەیامی بافڵ تاڵەبانی لە ئامەد: با هەموومان کار بۆ ئاشتی هەمیشەیی بۆ گەلی کورد و سەرفرازیی بۆ کوردستان بکەین


وێستگەنیوز_

لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد، پەیامی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان خوێندرایەوە. 

لە پەیامەکەیدا بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی، کە هاوکاتە لەگەڵ راپەڕینی کەرکوکی قودسی کوردستان، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە کوردستانیانی خۆشەویست دەکەم و هیوای ئاشتی و ئارامی و شادمانیی بۆ هەمووان دەخوازم.

ئاماژەى بەوەشکردووە، نەورۆز پەیامی نوێبوونەوە، تەبایی، پێکەوەیی، برایەتی و یەکڕیزیی کوردایەتییە بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی.

هیواشى خواستووە، "ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، سەرخستن و پشتگیرییکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک و دەشڵێت: میللەتی کورد شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەیە، با هەموومان پێکەوە شانبەشانى یەک هەوڵبدەین و کار بۆ ئاشتی هەمیشەیی بۆ گەلی کورد و سەرفرازیی بۆ کوردستان بکەین."


PM:07:50:21/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت