به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتنه‌وه پزیشكێك گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
له‌كاتی گه‌یاندنی نه‌خۆشێك بۆ هه‌ولێر و به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتنه‌وه له سنووری هه‌ولێر، پزیشكێك گیانی له‌ده‌ست دا.
د. هه‌رمێ نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی مێرگه‌سۆر له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك له ناحیه‌ی شێروان مه‌زن له سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر بریندار بوو، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زاكه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كرا.
وتیشی: "له رێگای گه‌لیێ ئه‌شكه‌فتێ ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنه‌كه وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه ئه‌و پزیشكه‌ی له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوو، گیانی له‌ده‌ست دا".
راشیگه‌یاند، كه هه‌ر به‌هۆی روداوه‌كه‌وه سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
AM:09:14:21/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 2080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت