بافڵ تاڵەبانی: هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، سەرخستن و پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک


وێستگەنیوز-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی نەورۆز و یادی راپەڕینی کەرکوک پەیامێکی بڵاوکردەوە.


بافڵ تاڵەبانی, سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە کوردستانیانی خۆشەویست دەکەم و هیوای ئاشتی و ئارامی و شادمانیی بۆ هەمووان دەخوازم".

ئاماژەی بەوەکرد، "نەورۆز پەیامی نوێبوونەوە، تەبایی، پێکەوەیی، برایەتی و یەکڕیزیی کوردایەتییە بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی".

بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاند، "هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، سەرخستن و پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک، میلـلەتی کورد شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەیە، با هەموومان پێکەوە شان بە شان هەوڵبدەین و کاربکەین بۆ ئاشتیی هەمیشەیی بۆ گەلی کورد و سەرفرازیی بۆ کوردستان".


PM:05:44:20/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت