مەسرور بارزانی: نەورۆز لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆزبێت
وێستگەنیوز_
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2725، پەیامێکی بڵاو کردەوە. تێیدا هاتووە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانييان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامی و خۆشگوزەرانیدا بن.
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا نوسیویەتی: "سوپاسی خەڵکی خۆڕاگر و نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەم، کە ئیرادەی بەهێزی گەلی کوردستان، وامان لێ دەکات بەگەشبینیەوە لە داهاتوویەکی باشتر بڕوانین و ئومێدەوارین لە ئایندەیەکی نزیکدا، بتوانین حکوومەتێکی نوێی بەهێز و یەکگرتوو پێک بهێنین و بە شێوەیەکی باشتر و شایستەتر، درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەمان بدەین و زیاتر خزمەتی گشت هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەین، وڵاتەکەمان بەرەو قۆناغێکی پێشکەوتووتر و گەشەسەندووتر ببەین. نەورۆزتان پیرۆز بێت. خوای مەزن کوردستان و کوردستانییان بپارێزێت."
PM:03:35:20/03/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت