34 ساڵ بەسەر راپەڕینی شاری کەرکووکدا تێدەپەڕێت
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی 3ـی 2025، 34 ساڵ بەسەر راپەڕینی شاری کەرکووکدا تێدەپەڕێت.
لە 20ـی ئازاری ساڵی 1991، شاری کەرکووک لە دەستی رژێمی بەعـس، رزگارکرا.
دوای ئازادکردنی سلێمانی، هەولێر و دهۆک، بەرەی كوردستانی و پێشمەرگەی کوردستان، نەخشە رێگەیەكی تۆكمەیان داڕشت، راپەڕینی ئازادکردنی کەرکوک رۆژی 19ـی ئازار دەستیپێکرد و لە 20 ئازاری ساڵی 1991ـدا ئاگری نەورۆز و سەرکەوتن لە شارەکەدا کرایەوە.
رۆژی 5ـی ئازار سەرەتای کڵپەی راپەڕینی گەلی کورد لەدەست رژێمی بەعس، لە رانیەوە دەستیپێکرد و دواتر نازناوی دەروازەی راپەڕینی پێبەخشرا و لەو شارەوە مژدەی رزگاربوونی کوردستان بە هەموو جیهان راگەیەندرا.
AM:10:55:20/03/2025
ئهم بابهته 852
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت