له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه چالاكوانێك ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز، شاهین فواد-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هاوڕێ كوردی چالاكوانی سیاسی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركرا.
په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له زاری برایه‌كی هاوڕێ كوردی چالاكوانی سیاسی رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاوڕێی برا له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركراوه و له ئاسایش پێیان وتراوه كه هاوڕێ له‌لای ئه‌وانه.
"هێزه‌كانی ئاسایش داوای ناسنامه‌ی هاوڕێیان كرد و وتیان كه بۆ لێكۆڵینه‌وه بانگیان كردووه و دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئازاد ده‌كرێت"، براكه‌ی هاوڕێ واده‌ڵێت.
هاوكات باسی له‌وه‌شكرد كه چاوه‌ڕوانی ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن و "دوای روونبوونه‌وه‌ی شته‌كان روونكردنه‌وه‌مان ده‌بێت".
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، ئه‌و چالاكوانه له‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئاسایشی هه‌ولێر و له‌ئێستادا له ئاسایش ده‌ستبه‌سه‌ره.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ست په‌یامنێری وێستگه كه‌وتووه، دراوسێكانی ماڵی هاوڕێ، بینیویانه كه له‌گه‌ڵ بانگدان و كاتی رۆژووشكاندندا چه‌ند چه‌كدارێك به جلی مه‌ده‌نی و به ئۆمبێلێكی جۆری BMW چوونه‌ته‌سه‌ر ماڵی ئه‌و چالاكوانه و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه.
PM:10:20:19/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 3012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت