بەبۆنەی نەورۆزەوە سبەی لە کەرکووک پشووی فەرمییە


وێستگەنیوز_

بەبۆنەی نەورۆزەوە سبەی پێنجشەممە لە پارێزگای کەرکوک کرایە پشووی فەرمی.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە سبەینێ پێنجشەممە 20ـی 3ـی 2025 لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت و زانکۆی کەرکوک و کۆلێژ و پەیمانگاکان و خوێندنگاکان پشووی فەرمی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشووەکە ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی وزاریان هەیە.


PM:12:39:19/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت