کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
وێستگەنیوز_
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر کۆتایی هات.
ئەمرۆ سێشەممە 18ـی 3ـی 2025، کۆبوونەوەی هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر، بەڕێوەچوو، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەش پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت بوو.
دوای کۆبوونەوەکە، پارتی و یەکێتی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، "گەیشتنە دواڕەشنووسی دیدگای هاوبەش بۆ قۆناخی داهاتوو کە دەبێتە ئامرازێک بۆ پێکهێنانی حکومەت و دامەزراوەکانی تر و باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان".
شاندەکەی پارتی هۆشیار زێباری و یەکێتیش قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتییان دەکرد.
کۆتا کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025، بوو، کە درێژکراوەی کۆبوونەوەی پێشووتر بوو کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو بوو، لە کۆبوونەوەکەدا ڕەشنووسێکی 15 لاپەڕە ئامادەکرابوو کە بنەما بێت بۆ کاری هاوبەش و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
PM:08:17:18/03/2025
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت