پۆلیسی ئاکرێ: ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە خنکێندرا


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاكرێ بڵاویكردەوە، لە كەمپی ماملیان لە سنووری ناحیەی گردەسێن ژنێک لەلایەن هاوسەرەكەیەوە خنكێندراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاكرێ رایگەیاند، "لە كەمپی ماملیان لە سنووری ناحیەی گردەسێن، ژنێک خنكا و دوای گەیشتنی تیمی پۆلیس لەگەڵ تیمی بەڵگەی تاوان و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیپە و بنكەی پۆلیسی گردەسێن، دەست بە لێكۆڵینەوە كرا و دەركەوت ژنێک بە ناوی (ل.م.ی) تەمەن 29 ساڵ لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بە ناوی (ا.ح. ع) تەمەن 37 ساڵ دانیشتووی كەمپی ناوبراو خنكێندراوە".

پۆلیسی ئاكرێ ئاماژەی بەوەکرد، "تەرمی ژنەکە رەوانەی پزیشكی دادیی پارێزگای دهۆك كراوە، بۆ لێكۆڵینەوە و زانیاریی زیاتر".

راشگەیاندراوە، "تۆمەتبار لەلای پۆلیسی كەمپی مالیان بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی (406)ی یاسای سزاكان دەستبەسەر كراوە و و لە بنكەی نەهێشتنی تاوانی سیپیە دۆسیەی بۆ كراوەتەوە".


PM:12:00:18/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو