وەهاب هەڵەبجەیی: ڕاپەڕین دەنگدانەوەی ئیرادەی ئازادیخوازی گەلەکەمان بوو
وێستگەنیوز_
وەهاب هەڵەبجەیی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی راپەرینەوە دەڵێت: راپەرین بە جیهانی راگەیاند کە گەلی کورد هەرگیز دەست لە ویستی ژیانێکی سەربەرزانە هەڵناگرێت.
دەقی راگەیەندراوەکەی وەهاب هەڵەبجەیی:
لە ساڵیادی ڕاپەڕینی مەزنی کوردستاندا، بە دڵێکی پڕ شانازییەوە پیرۆزبایی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەم.
ڕاپەڕین بەرهەمی خوێن و ماندووبوونی نەوەکانی پێش ئێمە و دەنگدانەوەی ئیرادەی ئازادیخوازی گەلەکەمان بوو. ئەو هەستانەوەیە، پەیامێکی ڕوونی بە جیهان گەیاند کە سەرەڕای هەموو ستەمێک، گەلی کورد هەرگیز دەست لە ویستی ژیانێکی سەربەرزانە هەڵناگرێت، ئەمە لەوکاتەدا ڕاست بووە و لە ئێستاشدا ڕاستە.
ئەو ئازادییەی ئێستامان موڵکی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە، بە هێز و بازووی ئەوان و پشتیوانیی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بەدیهاتووە، ئەرکی سەرشانی هەموومانە میراتی ڕاپەڕین و دەستکەوتەکانی بپارێزین و لە ئاست کەم و کورتییەکانیش چاو نەپۆشین و ئەوەی دەکەوێتە سەر شانمان هەوڵی ڕاستکردنەوەی بدەین.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدان و سەربەرزی و سەرفرازی بۆ کەسوکاریان.
وەهاب هەڵەبجەیی
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ی.ن.ک
PM:12:31:05/03/2025
ئهم بابهته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت