لە سنووری ئاکرێ دوو هاوڵاتی لە ئەنجامی بۆردوومانی تورکیا شەهید بوون


وێستگەنیوز_

دوو کەس لە ناحیەی دینارتە لە سنووری قەزای ئاکرێ کە هاوسەری یەکترن، لە ئەنجامی بۆمبارانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەهید بوون. 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی 1ـی 2025، لە ئەنجامی بۆمبارانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سنووری ناحیەی دینارتە، پیاوێک و ئافرەتێک شەهید بوون.  

بەگوێرەی زانیارییەکان، بۆمبارانەکە بە دیاریکراوی لە گوندی "شەهێ" بووە و ئەو دوو کەسەی شەهید بوون، خۆیان خەڵکی گوندی "بامشمش"ـن لە سنووری قەزای ئاکرێ و کاری ئاژەڵداری دەکەن. 



PM:12:30:27/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو