ئاسایشی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا: له ئێستادا هیچ چالاكیه‌كی سه‌ربازیمان له قامیشلۆ و حه‌سه‌كه نییه
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ - هه‌رێمی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه له ئێستادا هیچ چالاكیه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانمان له قامیشلۆ و حه‌سه‌كه نییه، ده‌شڵێت: "هێزه‌كانمان ئاماده‌ن بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی كانوونی یه‌كه‌می 2024 له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌نیوز نێردراوه، فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ - هه‌رێمی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌یاند كه له ئێستادا هیچ هه‌ڕه‌شه و چالاكیه‌كی سه‌ربازی له شاره‌كانی قامیشلۆ و ئه‌لحه‌سه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه نییه.
فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ڕوویدا، هه‌ندێك گه‌نج ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه".
ده‌شڵێت: "داوا له هه‌موو گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه ئارام بگرن و به پێی ڕێنماییه‌كانی هێزه‌كانمان ژیرانه مامه‌ڵه بكه‌ن".
فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێمی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "هێزه‌كانمان ئاماده‌ن هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست بگرنه‌به‌ر له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو كه پێویستی به ده‌ستێوه‌ردان هه‌بێت، به‌ڵام بارودۆخی ئێستا پێویستی به‌و شته نییه".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر كارێك ده‌كه‌ینه‌وه كه ره‌نگه ببێته هۆی گرژی یان په‌ره‌سه‌ندن، هه‌روه‌ها داوا له‌و گروپانه ده‌كه‌ین كه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان".
راشیگه‌یاندووه كه "هیوادارین هه‌موو لایه‌ك هاوكار بن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه".
PM:12:41:07/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت