لە دوای سوێند خواردنیان پەرلەمانتاران مووچەیەکی هەشت ملیۆن دیناری و شوقە و خانوو وەردەگرن
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2024 یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرا و پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد.
لە دوای سوێند خواردنی پەرلەمانتارن هەر پەلەمانتارێک هەشت ملیۆن دینار و سێ پاسەوان و شوقە یان خانوویەکی پێدەدرێت بۆ ماوەی ئەو چوار ساڵەی کە پەرلەمانتارە.
لە ئەمڕۆوە 100 پەرلەمانتار مووچەیان بۆ هەژماردەکرێت و مووچە وەردەگرن، کە هەر پەرلەمانتارێک بڕی هەشت ملیۆن و 83 هەزار دینار وەک مووچە وەردەگرێت کە کۆی مووچەی ئەو پەرلەمانتارانە 808 ملیۆن دینارە مانگانە.
هەروەها لە ماوەی چوار ساڵی پەرلەمانتاریدا بۆ هەر ئەندامێک شوقەیەك لە پاك سیتی یان خانوویەك لە گوندی ئیتالی یەك وەردەگرێت.
لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا هەر پەرلەمانتارێک شۆفێرێک و دوو پاسەوانی بۆ دادەنرێت کە کۆی گشتی 300 شۆفێر و پاسەوان دەکات.
PM:03:30:02/12/2024
ئهم بابهته 1344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت