دوو گه‌نجی خەڵکی قامیشلۆ له زێی گەورەدا خنكان
وێستگەنیوز_
دوو هاوڵاتی کوردی رۆژئاوای کوردستان کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە زێی گەورەدا خنکان، تەرمەکانیان دەرهێنرایەوە.
ئەمرۆ شەممە 19ـی 10ـی 2024، موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، دوو گه‌نجی سووری خەلکی قامیشلۆ له‌كاتی مه‌له‌كردن له زێی گه‌وره‌ی ناحیه‌ی كه‌ورگۆسك خنكان."
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتژمێر 02:30 خولەک تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگادارکراونەتەوە لە ڕوداوێکی خنکان؛ و دواتر ته‌رمی هه‌ردوو گه‌نجه‌كه نزیک کاتژمێر03:15 دۆرزراوه‌ته‌وه و ئێستا ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری له شاری هه‌ولێر كراوه.
موقەدەم شاخەوان رایگەیاند، "دوو گەنجەکە دانیشتیوی کەمپی کەورگۆسک بوون و ته‌مه‌نی یەکێکیان 16 ساڵان و 17 ساڵان بووه، بەمەبەستی مه‌له‌كردن سه‌ردانی زێی گه‌وره‌یان كردووه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌زانینی مه‌له‌وانییەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:06:25:19/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت