دامەزراوەی ڤیژن: لە سلێمانی و هەڵەبجە دەنگدەری خۆڵەمێشی لە دەنگدەری لایەنەکان زیاترە
وێستگەنیوز_
بەپێی راپرسیەکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیجی، رێژەی ئەو دەنگدەرانەی کە هێشتا بڕیاریان نەداوە دەنگ بە کام لیستی هەڵبژاردن دەدەن، لە هەردوو بازنەی سلێمانی و هەڵەبجە زیاترە لە دەنگدەری لایەنەکان.
راپرسیەکەی دامەزراوەی ڤیژن دوو هەفتەیەک بەر لە دەستپێکردنی کەمپینی هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، لە بازنەی هەولێر رێژەی 39.41% بڕیاریان نەداوە دەنگ بە کام لایەن دەدەن، رێژەی 3.59%ـش بڕیاریان داوە دەنگ نەدەن.
هەروەها لە بازنەی سلێمانی 48.67% بڕیارم نەداوە دەنگ بە کام لایەن دەدەن و 3.35%ـش بڕیاریان داوە دەنگ نەدەن، هاوکات لە بازنەی هەڵەبجە 50% بڕیاریان نەداوە دەنگ بە کام لیست دەدەن و 3.3%ـش بڕیاریان داوە دەنگ نەدەن.راپرسیەکە داتای بازنەی دهۆکی تێدا نییە، بەهۆی ئەوەی "ئاسایشی دهۆک رێگربوون لە ئەنجامدانی راپرسیەکە لەو پارێزگایەدا."
PM:03:22:13/10/2024
ئهم بابهته 3612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت