تانه‌یه‌كی یه‌كێتی له‌باره‌ی راگرتنی كاره‌كانی كۆمسیۆن وه‌رگیرا
وێستگه نیوزـ
دەستەی دادوەری له کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، تانەکەی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی وه‌رگرت کە سەبارەت بە بریاری راگرتنی کارە هونەری و داراییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ئاراسته‌ی كردبوو.
له نوسراوێكدا دەستەی دادوەری هەڵبژاردن بریاریداهی تانەکەی رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەربگرێت، کە لەبارەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران پێشکەشی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنی کردبوو.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه کۆمسیۆن له‌سه‌ر بریاری دادگای فیدڕاڵی کارە هونەری و داراییەکانی تایەکلایکردنەوەی ئەو سکاڵایە راگرت کە لەسەر بڕگەی دوو لە ماددەی دوو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه تۆماركرا.
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیش له رۆژی ٨-٥-٢٠٢٤ تانەی لەبڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران دا لەبارەی راگرتنی کارە هونەریی و داراییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان.
رزگار حاجی حه‌مه‌د لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی به ماڵپه‌ری فه‌رمیی یه‌كێتی وت :" بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌كاتێكدابوو كه به‌پێی ده‌ستوور نابێت هیچ سكاڵا‌و تانه‌یه‌ك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بدرێت، له‌كاتێكدا كه ٦ مانگ به‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندا تێپه‌ڕیوه و سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانیش له‌كاتێكدابووه، كه چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه بۆ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌پێی یاساش پێش كه‌متر له‌شه‌ش مانگ هیچ جۆره تانه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ناده‌ستووری بوونی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌قه‌كانی نێو یاساكه وه‌رناگیرێت".
"تانه‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری كۆمسیۆن كراوه‌و تێیدا تیشكی خراوه‌ته‌سه‌ر فه‌رمانه وهلائییهكهی دادگای فیدراڵی، كه له‌بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیاراندا وردتر بڕیار له‌و فه‌رمانه دراوه‌و به‌شێك له‌كاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌ڵپه‌ساردووه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جه‌ختی كردبوه‌وه كه هه‌موو رێكارێكی یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دوانه‌خرێت و له‌و واده‌یه‌دا ئه‌نجامبدرێت، كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌رسومی بۆ ده‌ركردوه.
PM:12:05:16/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1088
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت