تەقینەوەیەک لە ناوچەی سەدری بەغدا روویدا
وێستگە نیوز-
تەقینەوەیەکی بەھێز لە ناوچەی سەدری بەغدا و لە بازاری محابس-ی ئە وشارە روویدا، "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەی 15 کەس کوژران و برینداربوون".
ئاژانسەوکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی حوزەیرانی 2021. تەقینەوەیەك لەناوچەی سەدر-ی شاری بەغدا روویداو بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكانیش ژمارەیەك کوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، تەقینەوەكە لە بازاڕێكی میلـلی لەناوچەی سەدر لە باكووری بەغدا روویداوە تەقینەوەكە بەهۆی بۆمبێكەوە بووە، كە لە بازاڕەكەدا دانراوە.
PM:07:37:30/06/2021
ئهم بابهته 3144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت