غالب محەمەد وەک کاندیدی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن دەکات
پەرلەمانتارانی ناڕازی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق
وێستگه نیوز-
غالب محهمهد عهلی پهرلهمانتاری عێراقی "ناڕازی بزوتنهوهی گۆڕان" وهك پهرلهمانتاری سهربهخۆ جارێكی تر خۆی كاندید دهكاتهوه بۆ پهرلهمانی عێراق.
وێستگه نیوز زانیویهتی، غالب محهمهد عهلی له سنوری گهرمیان جارێكی تر دهیهوێت وەک کاندیدی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بکات، ئەوەش پاش ناکۆکییە بەردەوامەکانی فراکسیۆنەکەی و سەرکردایەتی ئێستای گۆران کە لە دوو نامەدا بزوتنەوەکە لە ئەگەری رازی نەبوونیان بە سیاسەتەکانیان داوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پەرلەمانتارەکانی کردبوو.
لە رووداێکدا و لە مانگی دوو ئەمساڵ غالب محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق لە شاری سلێمانی بە "چەقۆ" هێرشی کرایە سەر و یەکێک لە هاوڕێ پەرلەمانتارەکانی ئەوکات وتی، " پێشتر زانیاری هەبووە لەسەر ئەوەی لەلایەن کەسانێکی نزیک لە پارتێکی سیاسیی کوردییەوە هەوڵی کوشتنی دەدرێت".
دوای ڕووداوەکە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی "ئیدانەی هێرشکردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد ئەکەم و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان ڕاسپێردراون لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ڕووداوەکە بکەن و هێرشبەران ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە."
رۆژی 7ی ئەیلولی ساڵی رابردوو، فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا بەفەرمی پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵپەسارد، ئەمە دوای ناكۆكییەك هات كە لە كۆبونەوەیەكی جڤاتی نیشتمانیدا لەنێوان (غالب محەمەد بە نوێنەرایەتی فراكسیۆن) و بەرپرسانی باڵای گۆڕاندا روویدا.
ئەوكاتیش ئەندامانی فراكسیۆنەكە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بوو دەست لە كاری پەرلەمانتاری بكێشنەوە ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەت بكشێتەوە، بەوپێیەی بەوتەی ئەمان، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی شكستی هێناوەو ئەجێنداكانی دژی خەڵكو فەرمانبەرانو ئازادیخوازانەو ئەمەش پێچەوانەی بنەماكانی دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕانە.
PM:05:28:29/04/2021
ئهم بابهته 16508
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت